رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی وێڕای گرتنی ره‌خنه له وڵاتانی رۆژئاوا سه‌باره‌ت به فرۆشتنی چه‌ك به هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بیی به رێبه‌رایه‌تیی سعودیا له جه‌نگی یه‌مه‌ندا، رایگه‌یاند كه ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه و هه‌روه‌ها حوسییه‌كانیش ئه‌گه‌ری هه‌یه تاوانی جه‌نگییان ئه‌نجامدابێت.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه لیسته‌یه‌كی دوورودرێژیان له كرده‌وه‌كانی هاوپه‌یمانێتیی عه‌ره‌بیی هه‌یه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه به تاوانی جه‌نگیی هه‌ژمار بكرێن.
خاتوو لین مه‌علوف به‌ڕێوه‌به‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئۆفیسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌ڵێت كه به‌ڵگه‌ی زۆروزهوهندمان له فرۆشتنی نابه‌رپرسیارانه‌ی چه‌ك به هاوپه‌یمانێتیی عه‌ره‌بی به رێبه‌رایه‌تیی سعودیا هه‌یه كه ئه‌م چه‌كانه بوونه‌ته هۆی كوژرانی هاوڵاتییانی سڤیلی یه‌مه‌ن.
به وته‌ی ناوبراو، ته‌نیا ئه‌مریكا و به‌ریتانیا نین كه چه‌كیان فرۆشتووه به‌م هاوپه‌یمانێتییه، به‌ڵكو فه‌ڕه‌نسا و ئیسپانیا و ئیتاڵیاش سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن به به‌های چه‌ندین ملیار دۆلار چه‌كیان پێبفرۆشن.
خاتوو مه‌علوف وتیشی كه ئه‌مجۆره له فرۆشتنی چه‌ك نه‌ك ته‌نیا گیانی هاوڵاتییانی سڤیل ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵكو په‌یماننامه‌ی جیهانیی كڕین و فرۆشتنی چه‌كیش پێشێل ده‌كات.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.