شەڕڤانان لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا 9 چالاكیان لەناو عەفریندا ئەنجامداوە و زیاتر لە 60 چەكداری سەر بە سوپای توركیایان كوشتووە .
وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە عەفرین بە ئاژانسی ھاواری راگەیاندووە: لە دوایین چالاكی شەڕڤانان لە ناوچەی پیشەسازی عەفرین، كە دژی چەكدارانی فەیلەقی شامی سەر بە سوپای تورکیا ئەنجامدراوە له ئهنجامدا 19 چەكدار كوژراون و چوار ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێكشكێندراون .
ھەروەھا ئاماژەش بهوه كراوه كه لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا شەڕڤانانمان 9 چالاکییان لە دژی چەكدارانی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامداوە و 60 چەكداری سەر بە سوپای توركیایان لە عەفرین كوشتووە و بە دەیانی دیكەش برینداربوونە .
ئەوەشی خستۆتەڕوو چالاكییە سەربازییەكانی یەپەگە لەنێو عەفرین درێژەیان دەبێت تا شارەكە لە دەستی توركیا رزگار دەكرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.