كۆریای باكوور و باشوور رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست بكه‌ن به دانووستان له ئاستی به‌رپرسانی باڵای خۆیان، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه ئاماده‌كاریی بكرێت بۆ دیداری رێبه‌رانی هه‌ردووك كۆریا له مانگی داهاتوودا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه ئامانج له دیداری كیم جونگ ئون رێبه‌ری كۆریای باكوور و مون جای ئین رێبه‌ری كۆریای باشوور، ساڕێژكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ری ئه‌و بنبه‌سته سیاسییه‌یه كه به هۆی پرۆگرامی ئه‌تۆمیی پیۆنگ یانگ درووستبووه.
له سیۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور كه وه‌زاره‌تی یه‌كگرتنی هه‌ردووك كۆریا له‌وێ جێگیر كراوه، وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه كه پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه دیداری به‌رپرسانی باڵای هه‌ردووك كۆریا له گوندێكی سه‌ر سنوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت تا رێكه‌وت و ورده‌كارییه‌كانی دیداری رێبه‌رانی كۆریای باكوور و باشوور تاوتوێ بكه‌ن.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.