دوو هێرشبه‌ری خۆكوژ سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له نزیك مزگه‌وتی شیعه‌كانی شاری هه‌راتی ئه‌فغانستان خۆیان ته‌قانده‌وه و به وته‌ی پۆلیسی ناوچه‌كه به‌هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه به‌لایه‌نی كه‌م تا ئێستا كه‌سێك كوژراوه و حه‌وت كه‌سیش برینداربوونه.
یه‌كێك له به‌رپرسانی شاره‌كه وتوویه‌تی كه ته‌قینه‌وه‌كه له گه‌ڕه‌كی ژماره حه‌وتی شاری هه‌رات روویداوه و به وته‌ی شایه‌تحاڵان ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه له مه‌ودای دووریش بیستراوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه گروپی تیرۆریستی داعش‌یش له رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك به‌رپرسیارێتیی خۆی بۆ ته‌قینه‌وه‌كه راگه‌یاند.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.