Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:52

چۆن ددانه‌کانت له‌ ماڵه‌وه‌ له‌ کلۆربوون ده‌پارێزێت؟

كلۆربوونی ددان به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كانه‌
Klore Ddin
کوردستان TV
100%

یه‌كێك له‌و ئازه‌رانه‌ی مرۆڤ له‌به‌ری ده‌ناڵێنێت كلۆربوونی ددانه‌، ئه‌گه‌رچی زۆربه‌مان له‌كاتی ئازاری ددان په‌نا بۆ لای دكتۆر ده‌بین به‌ڵام  له‌ رێگای سروشتی باشترین چارسه‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی تووشی دادان كلۆربوون نه‌بین.

له‌ رێگه‌ی به‌ كار هێنانی ماسكه‌:

- ماسكی زه‌ینی گوێز هیند و كه‌ركه‌م و زه‌یتی مێخه‌ك بۆ ددان:  یه‌ك له‌سه‌ر چواری كه‌وچكێكی بچووك كه‌ركه‌م و یه‌ك له‌سه‌ر چواری كه‌وچكێكی بچووكی زه‌یتی گوێز هیند و دوو دڵۆپ زه‌یتی مێخه‌ك و كه‌مێك له‌ خوێی ده‌ریایی ئاماده‌ بكه‌ن،  هه‌موو پێكهاته‌كان تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه‌ن و به‌ ته‌واوی له‌یه‌كی بده‌ن تا ده‌بێته‌ گیراوه‌یه‌ك، ئنجا بیخه‌نه‌ سه‌ر فڵچه‌ی ددان و بۆ ماوه‌ی دوو تا پێنج خوله‌ك با له‌سه‌ر ددانه‌كانتان بمێنێته‌وه‌، ئنجا بیشۆن.

- به‌كار هێنانی گیراوه‌ی سۆده‌ی نان و نه‌عنا: نیو كه‌وچكی بچووك سۆده‌ی نان و دوو دڵۆپ ئاوی لیمۆ و یه‌ك دڵۆپ زه‌یتی نه‌عنا و یه‌ك له‌سه‌ر چواری كه‌وچكێكی بچووك نه‌عنای وشك، پێكهاته‌كان تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه‌ و به‌ فڵچه‌ی ددان له‌سه‌ر ددانه‌كانت بڵاوی بكه‌ره‌وه‌ و لێی بگه‌ڕێ ماوه‌ی سێ خوله‌ك به‌ ددانه‌كانه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌ و پاشان بیشۆن، ڕاسته‌وخۆ ددان سپی ده‌كاته‌وه‌ و ئازار له‌ناو ده‌بات، پێویسته‌ هه‌فته‌ی یه‌كجار ئه‌م گیراوه‌یه‌ به‌كاربهێنرێت.

شایانی باسه‌ ئه‌م گیراوانه‌ سوودی زۆریان هه‌یه‌ و به‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیان ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ددانتان هیچ كلۆربوونێكی تێدا نه‌مێنێ، چونكه‌ كلۆربوونی ددان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كانه‌، دوو هێنده‌ش به‌هۆی نه‌بوونی پێكهاته‌ی خۆراكی سوودبه‌خشه‌ بۆ ددانه‌كان.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.