Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:44

حه‌بی پێشگیری (مه‌نع) بۆ پیاوان دورست ده‌کرێت

له‌ %40 له‌ حاڵاته‌كانی سكپڕی له‌ هه‌موو جیهان به‌ پلان نییه‌
کوردستان TV
100%

ساڵانێكه‌ حه‌بی پێشگیری له‌ منداڵ بوون ته‌نیا بۆ ئافره‌تان بوو به‌ڵام ئێستا لێكۆلێنه‌وه‌ نوێییه‌كان ده‌ریان خستووه‌ كه‌ حه‌بی پێشگیری (مه‌نع) بۆ پیاوانیش گونجاوبێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی دوارۆژی صما له‌ شاری شیكاغۆی ئه‌مریكی رایانگه‌یاند: حه‌بی هارمۆنی پێشنیاز كراو (دیمیساندرولون) "DMAU " بۆ به‌كار هێنانی له‌لای پیاوان هیچ زیانی  نیه‌  پسپۆران ده‌ڵێن: ئه‌م جۆره‌ حه‌به‌ سوودێكی باشی له‌رووی ته‌ندورستی بۆ پیاوان ده‌بێت.

شایانی باسه‌ ئافره‌تان چه‌ندین رێگایان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رێگری له‌ له‌منداڵ بوونیان بگرن وه‌كو حه‌بی هارمۆنات (مه‌نع) ده‌رزیلێدان ... به‌ڵام پیاوان ناتوانن به‌كار بهێنێن.

به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌ %40 له‌ حاڵاته‌كانی سكپڕی له‌ هه‌موو جیهان به‌ پلان نییه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ زۆر به‌ روونی رێگایه‌ك به‌ روونی چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌تانه‌ بكرێت.

سه‌رچاوه‌/ سی ئێن ئین

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.