دوای ئاگركه‌وتنه‌وه له مۆڵێك له شاری كێمێرۆڤۆی سه‌ر به ناوچه‌ی سیبریای رووسیا، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 37 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 60 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.
ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه رۆژی رابردوو روویدا و ژماره‌ی كوژراوان له چه‌ند كاتژمێرێك دوای رووداوه‌كه زیادیكرد، تیمی فریاكه‌وتنیش تا ئێستا هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و كه‌سانه رزگار بكه‌ن كه له‌ناو بیناكه گیریان خواردووه.
یه‌كێك له به‌رپرسانی سیستمی فریاكه‌وتنی ناوچه‌كه وتی كه 37 ته‌رميان دۆزیه‌وه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه پێناسه‌یان ئاشكرا بكه‌ن، ئه‌ویش به هۆی شێوانی جه‌سته‌یان به ئاگر. ئه‌و به‌رپرسه وتیشی: به‌لایه‌نی كه‌م 9 منداڵیش له‌ناو كوژراواندا هه‌ن.
تا ئێستا هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه دیار نییه، به‌ڵام به‌رپرسانی ناوچه‌كه سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن بزانن ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه به رێكه‌وت بووه یان به‌ده‌ست كراوه.
ئه‌م رووداوه له یه‌كێك له سینه‌ماكانی مۆڵه‌كه ده‌ستیپێكردووه و دواتریش په‌ره‌ی سه‌ندووه بۆ به‌شه‌كانی دیكه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.