Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 01:09

هه‌زاران که‌س له‌ بارسلۆنا له‌ دژی ده‌ستگیرکرانی رێبه‌ری که‌ته‌لۆینا رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان

دروشمی " ئازادیی بۆ زیندانیی سیاسیی "ـیان وته‌وه‌
هه‌زاران كه‌س له‌ بارسلۆنا له‌ دژی ده‌ستگیركرانی رێبه‌ری كه‌ته‌لۆینا رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان
کوردستان TV
100%

دوای ده‌ستگیر كرانی كارلۆس پۆجدیمۆنت رێبه‌ری پێشووی كه‌ته‌لۆنیا به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ لایه‌نگرانی له‌ شاری بارسلۆنای ئیسپانیا هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان پیشاندا.

پێشتر پارێزه‌ری پۆجدیمۆنت وتبووی كه‌ پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ناوبراوی له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی ئیسپانیا ده‌ستگیر كردووه‌ن ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆی توڕه‌یی زیاتری لایه‌نگرانی پۆجدیمۆنت.

رۆژی رابردوو به‌ هه‌زاران لایه‌نگری رێبه‌ری پێشووی كه‌ته‌لۆنیا له‌كاتێكدا كه‌ به‌ره‌و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا و ئۆفیسی نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌ڕۆیشتن، دروشمی " ئازادیی بۆ زیندانیی سیاسیی "ـیان وته‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان گه‌یاند به‌ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.