خۆرخى سامپاولى ڕاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئه‌رژه‌نتین لێدوانێكى تایبه‌ت بهمیسى ئه‌ستێره‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى داوه كهڕایگهیاندووه ، لیۆ به‌هۆى باشترینى جیهانى خۆى بڕیار ده‌دات كێ ڵه‌گه‌ڵى یاری بكات له‌هێلى هێرشبردن له‌یاریه‌كانى داهاتوومان ، ده‌ستنیشانى كام یاریزان و هێرشبه‌ر بكات بڕیارى ئه‌و ده‌بێت وه‌ك ڕامگه‌یاند به‌هۆى باشترینى جیهان .
لیۆنێل میسى ئه‌ستێره‌ى ئه‌رژه‌نتینى له‌ڕیزى یانه‌ى بارسێلۆنهدا بۆ پێنج جار بووه بهباشترینى جیهان ، هه‌وڵى ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ئه‌وه‌یه له‌مۆندیالى ڕووسیا بتوانێ كارێك بكات له‌به‌ده‌ست هێنانى نازناوى جامى جیهانى رووسیا بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى ، پێشتر لیۆ ڕایگه‌یاندووه 2014 به‌لامان له‌بیر نه‌كراوه كاتێك نه‌مان توانى براوه‌ى نازناوه‌كه‌ى جامى مۆندیال بین كاریگه‌ر بوو به‌سه‌رم ، له‌م جامى جیهانیه‌ى 2018 گه‌ر نه‌بینه پاڵه‌وان بڕیارى واز هێنانى یارى نێودهولهَتى ده‌ده‌م
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.