خاتوو ستۆرمی دانیێڵز ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری فیلمی پۆرنۆ له‌م ماوه‌یه‌دا به‌هۆی خستنه‌ڕووی په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ جهنجاڵێكی زۆری ناوه‌ته‌وه و ئێستاش له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا هه‌ندێك له ورده‌كاریی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی ئاشكرا كردووه.
ستۆرمی دانیێڵزی ته‌مه‌ن 39 ساڵ كه ناوی راسته‌قینه‌ی ستیفانی كلیفۆرده، ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش رایگه‌یاند كه ساڵی 2006 په‌یوه‌ندییه‌كی نهێنیی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا درووستكردووه، به‌ڵام ترامپ تا ئێستا حاشا له‌م په‌یوه‌ندییه ده‌كات.
ماویه‌ك پێش ئێستاش هه‌واڵی وه‌رگرتنی پاره‌ی بێده‌نگیی ئه‌م خاتوونه بڵاو بوویه‌وه و ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتوویه‌تیی كه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2016 له ترسی گیانی خۆی و كچه ته‌مه‌ن 11 ساڵییه‌كه‌ی به ناچاریی بڕی 130 هه‌زار دۆلاری وه‌رگرتووه، هه‌رچه‌نده پێشتر پارێزه‌ری ترامپ ئه‌وه‌ی ره‌تكردبووه‌وه، به‌ڵام به‌مدواییه پارێزه‌ره‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه كه پاره‌یان داوه به خاتوو دانیێڵز.
ستۆرمی دانیێڵز له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی " 60 خولهك "ـی كه‌ناڵی سی بی ئێسدا وتی كه دۆناڵد ترامپ چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستا ئه‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌بووه، به‌م خاتوونه‌ی وتووه: نیگه‌رانی مێلانیای هاوسه‌رم مه‌به، چونكه ئه‌و له ژوورێكدا له‌گه‌ڵ من ناخه‌وێت.
پارێزه‌ری ئه‌م خاتوونه له‌سه‌ر توڕی تویته‌ر راگه‌یاندبوو ڤیدیۆیه‌كی له‌سه‌ر یوتیوب داناوه كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی ستۆرمی دانیێڵز و ترامپ.
شایه‌نی باسه كه تا ئێستا سێ ئافره‌ت سه‌باره‌ت به هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ترامپ یان ده‌ستدرێژیی له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه، سكاڵایان له‌م سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا كردووه.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.