Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 01:12

باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ کابول: ئێران پشتیوانیی لۆجستیی ده‌دات به‌ تاڵیبان

بۆچی ئێران ده‌بێ په‌ره‌ به‌و جه‌نگه‌ بدات
باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ كابول ئێران پشتیوانیی لۆجستیی ده‌دات به‌ تاڵیبان
کوردستان TV
100%

جۆن بێس باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ كابول ده‌ڵێت حكومه‌تی ئێران له‌ رێگه‌ی سوپای پاسدارانه‌وه‌ یارمه‌تیی لۆجستیی ده‌گه‌یه‌نێت به‌ گروپی تاڵیبانی ئه‌فغانستان.

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ كابول وتی كه‌ هه‌ندێك نیشانه‌ به‌دی ده‌كرێت له‌وه‌ی كه‌ حكومه‌تی ئێران له‌ بواری جیاجیادا پشتیوانیی تاڵیبانی ئه‌فغانستان ده‌كات و هۆشداریشدا كه‌ ئه‌مكاره‌ ده‌توانێ سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئێران تووشی نائارامیی بكات.

جۆن بێس وتیشی: ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێران ئه‌مكاره‌ ده‌كات، هه‌رچه‌نده‌ جۆری ئه‌و پشتیوانییه‌ كه‌مێك ئاڵۆزه‌ به‌تایبه‌تیی كه‌ له‌ رێگه‌ی سوپای پاسدارانه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت. 

ئێمه‌ تێناگه‌ین كه‌ بۆچی ئێران ده‌بێ په‌ره‌ به‌و جه‌نگه‌ بدات له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌م جه‌نگه‌ به‌ سوودی ئه‌وان نییه‌، ئه‌ویش جه‌نگێك كه‌ ده‌توانێ سه‌قامگیریی سنووره‌كانی رۆژئاوای وڵاته‌كه‌یان تێكبدات.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.