زه‌لال سه‌عید كچه یاریزانى تێنیسى سه‌رزه‌وى یانه‌ى زێره‌ڤانى به‌هۆى تۆمارى باشى له‌ئه‌نجامدانى یارییه‌كانی لهپاڵهوانێتیهكان له‌پله‌كانى پێشه‌وه‌ى ڕیزبه‌ندى دێت،  زه‌ڵاڵ وه‌ك پاڵه‌وان  كۆتایی بهیاریهكانى هێناوه له‌به‌شدارى له‌و پاڵهوانێتیانهى  له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق كه‌تێیدا به‌شدارى كردووه .
زه‌لال به‌هۆى ئاست به‌رزى و پاڵه‌وانى بوونى نوێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى تێنسى سه‌رزه‌وى  عێراق ده‌كات ، له‌پاڵه‌وانێتى تێنسى سه‌رزه‌وى ئاسیا هاوشانى یاریزانانى وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌شدارى كردووه له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ ته‌مه‌ن 12 ساڵ .ئه‌مرۆ دووشه‌ممه به‌روارى 26 -3 -2018 ده‌ستپێكى یاریه‌كان بوو تا شه‌ش ڕۆژى دیكه پاڵهوانێتهكه به‌رده‌وام ده‌بێت .
شوان عه‌زیز
                            
                            
                            
                            
                            
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.