کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند هەر لیست و لایەنێک بانگەشەی پێشوەخت بکات بۆ هەڵبژاردنەکان سزا دەدرێت.
ڕزگار حەمە محێدین جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکای ڕایگەیاندووە، هه‌ر لیست و كاندیدێك پێش واده‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بانگه‌شه بكات ئه‌وا یه‌كه‌مجار ئاگادار ده‌كرێته‌وه دواتر سزا ده‌درێت و سزای ماددی هه‌یه هه‌تا سزای دوورخستنه‌وه و بێ بهشیكردنیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان.
هەروەها وتی له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران كۆده‌بێته‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ناوی كاندیده‌كان به‌فه‌رمی.
بڕیارە 12\5\2018 هەڵبژاردننەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.