ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات له‌مامه‌ڵه‌كردنی سه‌رۆكی توركیا به رێگای دیبلۆماسی دوور بكه‌وێته‌وه، چونكه ئه‌ردۆغان و داعش دوو رووی یه‌ك دراون.
مه‌نسور ئه‌لبه‌عێچی ، ئه‌ندامی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق پێویسته لایه‌نی توركی چۆن مامه‌ڵه ده‌كات ئاوا وه‌ڵامی بدرێته‌وه، چونكه سه‌رۆكی توركیا ته‌نها له مه‌نتیقی هێز تێده‌گات.
هه‌روه‌ها گوتی: خه‌ونی عوسمانییه‌كان له ئه‌ردۆغان جیانابێته‌وه، ئه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌و باردۆخه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هاتووه بقۆزێته‌وه‌و باڵاده‌ستی خۆی بسه‌پێنێ.
گوتیشی: پێویسته هێزه‌كانی توركیا به زووترین كات له خاكی عێراق بچنه ده‌ره‌وه و ده‌بێ حكومه‌تی عێراقیش وه‌ك هێزێكی داگیركه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌دا بكات.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه / سۆمه‌رییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.