له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ده‌ستكرد له عه‌فرین ، دوو سه‌ربازی سوپای توركیا كوژران.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا، دوێنێ له میانی گه‌ڕان و پشكنینه‌كانی عه‌فریندا كه له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا ئه‌نجامده‌درێت له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ده‌ستكرددا، دوو سه‌ربازی سوپای توركیا گیانیان له‌ده‌ستدا.
دوای نزیكه‌ی سێ مانگ به‌رگریكردن له‌لایه‌ن شه‌رڤانانه‌وه، سوپای توركیا توانی شاری عه‌فرین داگیربكات، چاودێرانی سیاسی بارودۆخی سوریاش ده‌ڵێن پێشوه‌خته رێككه‌وتنێك هه‌بووه بۆ چۆڵكردنی شاره‌كه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.