ئاژانسى هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا به تۆمه‌تى سیخوڕ‌ى و تیرۆر قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆن به‌ڕێوبه‌رى كڵێسهیهكى شارى ئیزمیریان ده‌ستگیركردووه له ئۆكتۆبه‌رى 2016ـه‌وه و له ئێستاشدا دادگای تاوانه‌كانی ئه‌نقه‌ره ده‌ستی كردووه به دادگایی كردنی.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد ئه‌نقه‌ره ئه‌و قه‌شه‌یه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه له بڕى گرووپه‌كه‌ى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن كارى كردووه و هاوكارى پارتى كرێكارانى كوردستانیشی كردووه كه هه‌ردوو لایه‌نه‌كه له لایه‌ن توركیاوه به گرووپى تیرۆریستى هه‌ژمار ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاند: ئه‌و قه‌شه ئه‌مریكییه دوو سزا چاوه‌ڕێى ده‌كات یه‌كه‌میان زیندانه بۆ ماوه‌ى 15 ساڵ و ئه‌وى دیكه‌یان زیندانیكردنه بۆ ماوه‌ى 20 ساڵ.
جێی باسه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا له سێپتێمبه‌رى 2017 دا پێشنیازى كردبوو بۆ ئه‌مریكا كه گوله‌نى راده‌ست بكاته‌وه و له به‌رامبه‌ردا توركیاش ئه‌و قه‌شه‌یه ڕاده‌ستى ئه‌مریكا بكاته‌وه به‌ڵام واشنتن ئه‌و پێشنیازه‌ى ڕه‌تكرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.