سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند: هێزێكی شه‌ڕكه‌ری عێراقی له سه‌ربازگه‌ی دبلن له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه به‌ره‌و كه‌ركووك كه‌وتووه‌ته رێ و ئه‌ركی سه‌ره‌كیان پاراستنی رێگای نێوان قه‌زای داقووق و خورماتوو و چه‌ند كارێكی دیكه ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/3/2018 سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه گوتوویه‌تی: ئه‌و ھێزه لیوایه‌كی تایبه‌تی سه‌ر به پۆلیسی فیدراڵی عێراقه و به‌ره‌و شاری كه‌ركووك ده‌ستیان به جووڵه كردووه ژماره‌ی ئه‌ندامانی لیوا تایبه‌ته‌كه‌ی پۆلیسی فیدراڵی 1270 كه‌سه و به چه‌ند كاروانێك ده‌گه‌نه ناوچه‌كانی كه‌ركووك هەروەها ئه‌و ئه‌ركانه‌ی به‌و هێزه شه‌ڕكه‌ره سپێردراوه، به‌شداریكردنه له پاراستنی رێگای نێوان خورماتوو و داقووق له باشووری كه‌ركووك و پاراستنی شاره‌كان.
ناردنی هێزی زیاتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه بۆ پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه‌ی خورماتوو، به‌هۆی زیادبوونی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌یه و له دوایین كرده‌شدا له رێگای نێوان كه‌ركووك و به‌غدا 8 ئه‌ندامی پۆلیسی فیدراڵی عێراقیان كوشتبوو.
دوای 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایه‌نێكى كوردى، پەلاماری شارى کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دا‌و دەستیان بە سەر ئه‌و ناوچانه‌دا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد، هێزی پێشمه‌رگه له‌م سنووره پاشه‌كشه‌ی كرد بۆشایه‌كی ئه‌منی له ناوچانه دروست بوو، داعش‌یش ئه‌م هه‌له‌ی قۆزیه‌وه و رۆژانه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامده‌دا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.