Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 09:10

بۆ سه‌رۆکایه‌تى دوو کاندید هه‌ن ، 23 کاندید له‌ڕکابه‌رى دان بۆ به‌ئه‌ندام بوون له‌یه‌کێتى تۆپى پێى عێراق

ورده‌كارى زیاتر بزانه‌ له‌درێژه‌ى هه‌واڵه‌كه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌و ماوه‌یه‌ ته‌واو بوو بۆ پاڵێوراوان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقى ، كه‌له‌نێو پاڵێوراوان دوو كاندید خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتیه‌كه‌ هه‌ڵبژاردووه‌ ،  بیست و سێ كاندید  له‌یانه‌كان و یه‌كێتی تۆپى پێى لقى شاره‌كان و ناوبژیوانان خۆیان ناونوس كردووه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانى به‌ئه‌ندام بوونیان له‌یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقى ، كه‌دواجار له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه‌ ده‌ كاندید ده‌رده‌چن بۆ یه‌كێتیه‌كه‌ .
له‌نێو كاندیدانى بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ، عه‌بدولخالق مه‌سعود سه‌رۆكى ئێستاى یه‌كێتیه‌كه‌ جاریكى دیكه‌ خۆی پاڵاوتووه‌  بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و یه‌كێتیه‌ بۆ چوار ساڵى دیكه‌ ، كاندیده‌كه‌ى دیكه‌ بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى عه‌دنان ده‌رجاڵ ئه‌ستێره‌ى پێشووى تۆپى پێى عێراقى له‌ڕكابه‌رى دایه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقى 

وه‌بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتیه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ شه‌رار حه‌یده‌ر و یونس مه‌حمود پالێوراون و خۆیان ناونوس كردووه‌ بۆ پۆستى جێگرى یه‌كه‌م ، له‌پۆستى جێگرى دووه‌م به‌ته‌نیا عه‌لى جه‌بار كاندیده‌ كه‌ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت بۆ ئه‌م پۆسته‌  و ڕكابه‌رى نیه‌ .

ته‌واوى لیستى ئه‌و بیست و سێ كاندیده‌ى خۆیان پاڵاوتوه‌ بۆ به‌ئه‌ندامیه‌تیان له‌یه‌كێتیه‌كه‌ بریتین له‌ :
كازم سوڵتان -  تاریق ئه‌حمه‌د - عه‌لى جه‌بار - محه‌مه‌د ناسر - فراس به‌حر علوم -  نه‌وزاد قادر - شێرزاد كه‌ریم - كامل زه‌غیر -  سه‌عد سالح - فالح موسا- مالح مه‌هدى - یه‌حیا كه‌ریم - خظیر عباس - به‌حیا زغیر -  غالب زاملى - ئیحسان عه‌لى - محه‌مه‌د جه‌واد -عه‌لا كازم - ئه‌حمه‌د زاملی - عیسام ده‌خیل - باقر حه‌مید - وه‌لید زه‌یدى - نه‌عیم سه‌دام 

به‌روارى 31-5-2018 ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌یه‌كى نوێ له‌یه‌كێتى تۆپى پێى عێڕاق به‌ڕێوه‌ده‌چێت 

شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.