Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 16:05

به‌م نزیکانه‌ " دوو په‌یامبه‌ر " نمایشده‌کرێت

ده‌قه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن " سلاڤۆ مێر " نووسراوه‌
کوردستان TV
100%


بریاره‌ به‌م نزیكانه‌ كارێكی شانۆیی نوێ له‌ ژێر ناوی " دوو په‌یامبه‌ر " له‌ لایه‌ن تیپی هاوڕێیانی گه‌زیزه‌ كه‌ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " گه‌زیزه‌ عومه‌ر"  سه‌رپه‌رشتی ده‌كات نمایشبكرێت .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ئاشكرایده‌كات رێكه‌وتی 26/3/2018 له‌ قاوه‌خانه‌ی كولتووری و له‌ گفتوگۆیه‌كی هونه‌ریدا ناوه‌رۆكی كاره‌ نوێیه‌كه‌یان ئاشكراكردووه‌ و هه‌روه‌ها باسیان له‌م ئه‌كته‌رانه‌ش كردووه‌ كه‌ له‌م شانۆگه‌رییه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن .

شانۆگه‌ری " دوو په‌یامبه‌ر " ده‌قه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن " سلاڤۆ مێر " نووسراوه‌ و دكتۆر " فازل جاف " یش وه‌ریگێراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی شیرینی كوردی و " رێباز محه‌مه‌د " یش كاری ده‌رهێنان بۆ شاۆگه‌رییه‌كه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ات .

جێی باسه‌ تیپی هاورێیانی گه‌زیزه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی ناسراو و به‌ ئه‌زموون پێكهاتووه‌ و ساڵانه‌ ژماره‌یه‌ك كارو چالاكی له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌ده‌ن .
 

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.