ئاژانسی هه‌واڵی مۆردوڤیای روسی چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه ئه‌وه پێشان ده‌دات كه جۆره چه‌كێك به ناوی"كۆرد" له‌لایه‌ن سوپای سوریا بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی تیرۆریستان به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌م جۆره چهكهش بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 2014 له سوریا بینراوه، له‌و كاته‌شدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌و جۆره چه‌كه توانایه‌كی زۆر باشی له نێو شه‌ڕی نێو شاره‌كاندا هه‌یه.
فیشه‌كه‌كانی چه‌كی جۆری كۆردله توانایدا هه‌یه دیوار‌و زریپۆش ببڕێ، له هه‌مانكاتیشدا ده‌توانێ 700 فیشه‌ك له خوله‌كێكدا بهاوێژێ و له دووری دوو كیلۆمه‌تر ئامانجه‌كه‌ی بپێكێ.
هه‌روه‌ها هه‌ر فیشه‌كێك كه له‌و جۆره چه‌كه ده‌رده‌چێ خێرایهكهی ده‌گاته 860 مه‌تر له چركه‌یه‌كدا و كێشی ئه‌و چهكهش ده‌گاته 32كیلۆگرام.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه / سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.