ئێواره‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه له‌یاریه‌كى دۆستانه هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا میواندارى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتینى كرد ، به‌ڕێوه‌چوونى یارى دۆستانه‌ى نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان له‌پێناو ئاماده‌كارییانه بۆ یارییه‌كانى جامى جیهانى .
ئیسپانیا لهمیواندارى كردنى ئه‌رژه‌نتین بهئهنجامێكى گه‌وره به‌شه‌ش گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك براوه‌بوو .
له‌دواى یاریه‌كه خۆرخى سامپاولى راهێنه‌رى ئه‌رژه‌نتین له‌باره‌ى ئه‌نجامى یاریه‌كه ڕایگه‌یاند : من به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌و ئه‌نجامه هه‌ڵده‌گرم كه‌به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه‌مان داهات ، خۆم به‌هۆكار ده‌زانم كه‌ئه‌م شكسته دوچارمان بوو .
خۆرخى ڕاشیگه‌یاند : ته‌واوى یاریزانان له‌ئه‌نجامه‌كه و وه‌خۆشم پێى نیگه‌رانین هیوادارین ئه‌نجامى له‌و شێوه‌یه به‌سه‌رمان دووباره نه‌بێته‌وه ، وه‌ئێمه هه‌وڵ بده‌ین له‌یاریه‌كانى داهاتومان باشتر بین ، سه‌ركه‌وتوبین لهیاریهكانمان پێویسته ئه‌و ئه‌نجامه له‌بیر بكه‌ین .
راهێنه‌ری ئه‌رژه‌نتین له‌باره‌ى به‌شدارى نه‌كردنى میسى له‌م یاریه قسه‌ى كرد و ڕایگه‌یاند : لیۆنێل میسى به‌هۆى ئه‌و پێكانهى به‌رۆكى گرتووه نه‌یتوانى به‌شداربێ ڵه‌گه‌ڵمان ، ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ئازار لهبهستهرهكانى ئه‌ژنۆى هه‌بوو نه‌مان وویست زۆری لێبكه‌ین به‌پێكانه‌وه یارى پێبكه‌ین .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.