گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایگهیاند" لە ئەنجامی چەند چالاکییەکانی سەربازی شەڕڤانان لە چەند گەڕەکێکی شاری عەفرین، 16 سەربازو چەکداری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کوژراون و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێکشکێندراون.
بروسک حەسەکە، گوتەبێژی یەپەگە رایگەیاند، لە گەڕەکەکانی زێدیێ، مەحموودییە و شاری ئەل ڤیللات شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە هێرشیانکردووەتە سەر گرووپە چەکدارەکانی ئەل-جەبهەو ئەل-شامیەو ئەحرار ئەل-شەرقییەو ئەحرار ئەل-شام، کە بەشێکن لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و تورکیا پاڵپشتییان دەکات.
گوتەبێژی یەپەگە ئاشکرایکرد، لە ئەنجامی هێرشەکاندا 16 سەرباز و چەکدار کوژراون و دوو ئۆتۆمبیلی سەربازیش لەلایەن شەڕڤانانەوە تێکشکێندراون.
بروسک حەسەکە راشیگەیاند، لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا 36 سەرباز و چەکداری ئۆپۆزیسیۆن لە عەفرین کوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.