كه‌نالى "روسیا الیوم" ره‌تى كرده‌وه كه سووپاى توركیا شارۆچكه‌ى تل ره‌فعه‌تى كۆنترۆل كردبێت ، له كاتێكدا كه میدیاكانى توركیا هه‌والى چوونه ناوه‌وه‌ى سوپاى توركیایان راگه‌یاندبوو.
كه‌ناله‌كه له سه‌ر زارى په‌یامنێره‌كه‌ى، كه به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ له شارۆچكه‌ى تل ره‌فعه‌ت هه‌واله‌كه‌ى گواسته‌وه، رایگه‌یاند" كه هیچ هێزێكى توركى له ناوچه‌كه‌دا نییه‌و هێشتا تل ره‌فعه‌ت له ژێر كۆنترۆلى هێزه‌كانى سه‌ربه رژێمى سووریا دایه‌و ره‌وشى شارۆچكه‌كه‌ش ئارامه.
پێشتر میدیاكانى توركیا رایانگه‌یاند، كه هێزەکانی رووسیا لە تەل رەفعەتی سەر بە پارێزگای حەلەب کشانەوە و سوپای تورکیا و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چوونەته نێو شارەکەوه، به‌لام ئه‌م هه‌واله له لایه‌ن چه‌ند كه‌نالێكى بیانى و نێوخۆیی سووریا ره‌ت كرایه‌وه.
ئەوەش لەکاتێکدایە، كه دوێنێش، سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌ی تل ره‌فعه‌ت راگه‌یاند.
تێزانین، تەل رەفعەت لەڕووی ئیدارییەوە قەزایەو سەر بە حەلەبە، كه دەکەوێتە باکووری سووریا و هاوسنوورە لەگەڵ عەفرین، پێشتریش لەژێر سنووری دەسەڵاتی یەپەگەدا بووه. رووسیاش هاوشێوەی عەفرین بنکەی سەربازی لە تەل رەفعەت هەبووه، بەڵام هێزەکانی لەوێ کشاندوتەوە.
به كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ناوچه‌ی تەل ره‌فعه‌ت، سنووره‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوون به‌ته‌واوه‌تی یه‌ك ده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.