Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 16:18

له‌ ئه‌نبارو به‌غدا چه‌ند تیرۆریستى داعش ده‌ستگیرکران

"ئەمیری بیابان"ی داعش لە پارێزگای ئەنبار ده‌ستگیركرا
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگرى سه‌ربازیى عێراق رایگه‌یاند، دوو تیرۆریستى سه‌ر به‌ داعشیان له‌ شارى ئه‌نبار و له‌ به‌غدا گرتووه‌ و چه‌ند تونێلێكى داعشیان ڕووخاندووه‌.

یه‌كێكیان له‌ ناوچه‌ى سه‌قڵاوییه‌ى شارى ئه‌نبار بووه‌، دووه‌م تیرۆریستیش له‌ ناوچه‌ى مه‌نسووڕ له‌ ناوه‌ڕاستى شارى به‌غداى پایته‌خت گیراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگرى روونى كرده‌وه‌، ئه‌م دوو كه‌سه‌ ئێستا به‌ تۆمه‌تى ماده‌ى 4/1ى یاساى تیرۆر له‌ عێراق گیراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

هه‌ر له‌ هه‌مان به‌یاننامه‌ى هه‌واڵگرى سه‌ربازى ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ فیرقه‌ى 20ى سه‌ر به‌ سوپاى عێراق پێنج تونێلى داعشیان له‌ ناوچه‌ى وادى گه‌سه‌بى باشوورى مووسڵ دۆزیوه‌ته‌وه‌، ئه‌م تونێلانه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌ل و خۆحه‌شاردان له‌ لایه‌ن رێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌كار هاتوون و له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى سوپاى عێراق ڕووخێنراون.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ هێزەكانی عێراق ئاشكرایان كرد، لەمیانەی هەڵمەتێكی كێوماڵكردن، توانیویانە "ئەمیری بیابان"ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەیەكی پارێزگای ئەنبار بگرن.

دژەتیرۆری عێراق ئاشكرای كرد، هێزەكانیان توانیویانە "ئەمیری بیابان"ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش "سەعب عەبدوڵا عیساوی" و یاریدەدەرەكەی زیاب عیساوی لە پارێزگاری ئەنبار بگرن.

سەعب عەبدوڵا عیساوی یەكێكە لە بەرپرسە باڵاكانی داعش، كە تا ئێستایش لە سەركردایەتیی ڕێكخراوەكە بەردەوام بووە، جیا لەوەیش بەرپرسی یەكەمی ناردنی تەواوی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكان بۆ ناوچە جیاجیاكانی عێراق بووە، لە قووڵایی بیابانەوە ئۆتۆمبێلەكانیان پڕ لە تەقەمەنی كردووە و بەرەو ئامانجەكانیان بردوون و تەقاندوویانەتەوە، بۆیە بە "ئەمیری بیابان" ناوی دەركردووە.

هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگه‌ حكوومه‌تى عێراق سه‌ركه‌وتنى كۆتایی به‌سه‌ر داعش راگه‌یاندووه‌، كه‌چى ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى عێراق هێشتا جموجۆڵى زۆرى هه‌یه‌.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.