ڕۆژنامه‌ى سپۆرتى ئیسپانى بڵاوى كرده‌وه ، یانه‌ى بارسێلۆنا روبه‌رووى كێشه‌ی گه‌وره بوه‌ته‌وه به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوونى نۆ یاریزانى كه پاڵێوراون به‌شدارنه‌بن به‌هۆكارى پێكانیان
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ڕایده‌گه‌یه‌نێت بارسێلۆنا دووچارى زیان ده‌بێت به‌هۆى یاریه‌كانى داهاتووى له‌خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا و وه له‌به‌رامبه‌ر رۆما له‌خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، ئه‌و یانه‌یه نۆ یاریزانى پاڵێوراوه كه نه‌توانن به‌شداری یاری ڕۆژى شه‌ممه بن له‌خولى ئیسپانیا ، به‌هۆیه‌وه ڤالڤێردى دوچارى گرفت ده‌بێته‌وه له‌پێكهاته‌ى یانه .
سپۆرت ڕاشیدهگهیهنێت پاڵێوراوان كه‌دووچارى پێكان هاتون به‌هۆیه‌وه ڤالڤێردى دوچارى گرفت بووه تێیدا ئه‌ستێره و یاریزانى دیار هه‌ن له‌وانه شتێگنى گۆلپارێز ، ئهلباى به‌رگریكار ، لویس سوارێزى هێرشبه‌ر ، ڕاكیتیچى یاریزانى هێڵى ناوه‌ڕاست ، لیۆنێل میسى هێرشبه‌ر ، وه‌جگه له‌یاریزانانى دیكه كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ى پێكهاته‌ن تائێستا به‌پێى بڵاوكراوه‌ى ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ئه‌گه‌رى به‌شداریان لاوازه له‌یاریه‌كه
بارسێلۆنا له‌خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا قۆناغێكى باشى بڕیوه لهپاڵهوانى بوونى له‌خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا به‌ڕێژه‌یه‌كى باش و دڵنیای به‌جۆرێك له‌ئێستادا له‌كۆى ئه‌نجامدانى 29 یاری له‌خوله‌كه خاوه‌ن 75 خاڵه ، به‌جیاوازى یازده خاڵ له‌پێش ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده كهلهڕیزبهندى خوله‌كه له‌پله‌ى دووه‌مه .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.