ڕۆژنامه‌كانى ئینگڵته‌را بڵاویان كرده‌وه ، له‌ئێستادا راهێنه‌رى دیارى ئیتاڵى فابیۆ كاپیلۆ پاڵێوراوه بۆ شوێن گره‌وه‌ى ئارسین ڤینگه‌ر له‌وه‌رزى داهاتوو ئه‌ركى یانه بگرێته ئه‌ستۆ له‌ڕاهێنه‌رایه‌تى كردنى .
مانه‌وه‌ى چه‌ند ساڵه‌ى راهێنه‌ره فه‌ره‌نسیه‌كه دووچارى ڕه‌خنه‌یه‌كى زۆر بووه‌ته‌وه كه‌تێیدا ناوبراو نه‌یتوانیوه له‌پاڵه‌وانێتى و خوله‌كان ڕكابه‌رێكى باش بێ له‌به‌ده‌ست هێنانى نازناوه‌كان .
وه‌كارو كردارى ڤینگه‌ر بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى ڕه‌خنه و قسه‌ى له‌سه‌ر بكرێت به‌جۆرێك كه كارى ڕاهێنه‌رایه‌تى له‌ئارسناڵ كۆتایی هاتووه ، له‌مانه‌وه‌شى سودى نابێت بۆیه هه‌وادارانى ئارسناڵ به‌م شێوه‌یه باسى ده‌كه‌ن كه‌ناوبراو كۆتایی پێهاتووه پێویسته ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه
ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى ستارى به‌ریتانى كه‌سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵه‌كه‌یه ڕایگه‌یاندووه ، كاپیلۆ پاڵێوراوێكى به‌هێزه بۆ یانه‌ى ئارسناڵ ، له‌پێشووتر ڕاهێنه‌رى ناوبراو له‌یانه‌كانى ریال مه‌درید ، میلان ، یۆڤانتۆس بووه تێیدا ڕۆڵ و ئه‌نجامى ڵه‌گه‌ڵ یانه‌كان له‌كارى ڕاهێنه‌رایه‌تى هه‌بووه ڵه‌گه‌ڵیان .
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له‌كۆتادا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌كارگێرى ئارسناڵ هه‌نگاوى باش ده‌نێت له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى ڕاهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه بۆ په‌لكێشى یانه له‌ئه‌رك وه‌رگرتنى كارى ڕاهێنه‌رایه‌تى
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.