Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 11:26

یۆڤانتۆس هه‌واڵى خۆشى پێده‌گات به‌رله‌رووبه‌روبونه‌وه‌ى ریال مه‌درید له‌پاڵه‌وانه‌کان

یۆڤانتۆسى ئیتاڵى هه‌واڵى خۆشى پێده‌گات له‌ده‌سته‌ى پزیشكى یانه‌كه‌وه‌
کوردستان TV
100%


یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى هه‌واڵى خۆشى پێده‌گات له‌ده‌سته‌ى پزیشكى یانه‌كه‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌ و به‌رگریكارى به‌توانا كیلینى به‌شێوه‌یه‌كى باش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ له‌و پێكانه‌ى دووچارى ببوو، ڕۆژنامه‌كانى ئیتاڵیا ڕایده‌گه‌یه‌نن ئه‌و ئه‌ستێره‌ له‌دوا مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌شدارى كردووه‌ له‌گه‌ل یاریزانان 
گه‌ڕانه‌وه‌ى كیلینى بۆ یۆڤانتۆس پاڵپشتیه‌كى باش ده‌بێت بۆ یانه‌كه‌ى كه‌بڕیاره‌ یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ له‌ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو له‌قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا رووبه‌رووى ریال مه‌درید ببێته‌وه‌ .
 كیلینى له‌گه‌ل هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى تووشى پێكان بوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌ دۆستانه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیا به‌هۆیه‌وه‌ نه‌یتوانى به‌شدارى یاریه‌ دۆستانه‌كان ببێت و گه‌ڕایه‌وه‌ یۆڤانتۆس .
سه‌رچاوه‌كانى ئیتاڵى له‌ڕۆژنامه‌كان ڕاشیده‌گه‌یه‌نن به‌رگریكاره‌ به‌تواناكه‌ى یۆڤى به‌شێوه‌یه‌كى باش ئاماده‌یه‌ بۆ یاریه‌كانى یانه‌ تایبه‌ت له‌خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌قۆناغى چاره‌گى كۆتای له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.