Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 15:40

نەتەوە یەکگرتووەکان: پلانی هاوکاری مرۆیی بۆ سووریا پێویستی بە 3.5 ملیار دۆلارە

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ به‌هاناوه‌چوونى خه‌لكى سووریا داواى هاوكارى ماددى ده‌كات
کوردستان TV
100%

رێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا رایگەیاند، بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی سووریا لە نێویاندا خەڵکی غوتەی رۆژهەڵات داوای 20 ملیۆن دۆلاری دیکەیان لە سەنتەری بەهاناوەهاتنی بەپەلە لە نیویۆرک کردووە.

عەلی زەعتەری، رێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا وتى" ئێمە داوای 20 ملیۆن دۆلاری دیکەمان لە سەنتەری بەهاناوەهاتنی بەپەلە کردووە، کە لە نیویۆرکەوە بەڕێوەدەبردرێت. لەگەڵ ئەمەشدا، هێشتا پێوستیمان بە 110 ملیۆن دۆلاری دیکەیە، دەمانەوێت لە وڵاتانی کۆمەکبەخشەوە داوای بکەین، بەڵام ئەمە تەنیا دڵۆپێکە لەو هاوکارییانەی پێویستمانە، چونکە پلانی هاوکاری مرۆیی بۆ سووریا پێویستی بە 3.5 ملیار دۆلارە".
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.