ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، بەم نزیکانە کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکور دهگاته رووسیاو لهگهل بهرپرسانى رووسیا پەیوەندییەکانی داهاتووی نێوان رووسیا و کۆریای باکوور تاوتوێدهكات.
ئهمه له كاتێكدایه كه پێشتر دیمیتری بێسكۆڤ وتەبێژی كۆشکی سەرۆكایەتی رووسیا (كرملین) رایگەیاندبوو، كه بڕیار نیە لە ئێستادا كۆبوونەوەی لوتكە لەنێوان سەرۆكی ڕووسیا و سهرۆكى كۆریای باكوور ئەنجام بدرێت.
كۆشکی سەرۆكایەتی روسیا پێشوازی لە كۆبوونەوەكەی نێوان كیم جۆنگ ئۆن، سهرۆكى كۆریای باكوور و سەرۆكی چین كردو وتی" ئەوە هەنگاوێكی گرنگە بۆ پشتیوانیكردن لە گۆڕانكارییە ئەرێنییەكان لە نیمچە دوورگەی كۆریادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.