وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند كه له‌وه‌ڵامی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا به ده‌ركردنی دیپلۆماتكاره رووسییه‌كان، وڵاته‌كه‌ی بڕیاری داوه كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له سان بترسبۆرگ دابخات و 60 دیپلۆماتكاری ئه‌مریكی ده‌ربكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سێرگی لاڤرۆف وزیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی بڕیاری داوه كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری سان بترسبۆرگ دابخات.
سێرگی لاڤرۆف گوتی: بڕیار دراوه 60 دیپلۆماتكاری ئه‌مریكی له رووسیا ده‌ربكه‌ین، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هه‌مان ژماره‌ی ئه‌و دیپلۆماتكارانه ده‌رده‌كرێن، كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی خۆرئاواوه ده‌ركراون.
له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كی هاوبه‌شدا وڵاتانی ئه‌مریكا و خۆرئاوا بڕیاریاندا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ژه‌هراویكردنی سیخوڕێكی پێشووی روسیا و كچه‌كه‌ی له به‌ریتانیا به غازی ده‌مار، ژماره‌یه‌كی زۆر دیپلۆماتكاری روسی له وڵاته‌كانیان ده‌ربكه‌ن.
وڵاتانی خۆرئاوا روسیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی له پشت ژه‌هراویكردنی سێرگی سكریپاڵ سیخوڕی پێشووی روسیا و یۆلیای كچی به غازی ده‌ماره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.