بەهۆی دەستێوەردانی مرۆڤ لە سروشت و گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوا لە گۆی زەوی هەتا ساڵی ٢١٠٠ نیوەی ئاژەڵانی جیهان لە ناو دەچن .
له هه‌والێكی ماڵپه‌ری بی بی سی به‌ریتانیدا هاتووه بەگوێرەی توێژینەوەیەکی پاراستنی ئاژەڵانی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، کە ٥٠٠ خوێندکاری زانکۆی جیهان ئەنجامیانداوە ،ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌ی ئاژه‌له مه‌مكداره‌كان و باڵنده‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره .
هەر لە هەواڵەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٠% جەنگەڵەکانی جیهان لە وڵاتی چین بە هۆی گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوا لە ٢٥ ساڵی ڕابردوودا تووشی لە ناوچوونی ئاژەڵان بووەتەوە بە تایبەت پڵنگی مجوری.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی ڕابردوودا یەکێک لە دەگمەنترین کەرکەدەنەکانی دونیا لە وڵاتی کینیا بەهۆی نەخۆشیەوە مرداربوویەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.