Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 03:42

کرمیلین: هه‌ڵوێستمان ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ى دیپلۆماتکاره‌ روسیه‌کانیان ده‌رکردووه‌

له‌ كاتى خۆیدا روسیا هه‌ڵوێستى خۆى ده‌بێت
كرمیلین: هه‌ڵوێستمان ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ى دیپلۆماتكاره‌ روسیه‌كانیان ده‌ركردووه‌
کوردستان TV
100%

روسیا نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى به‌رامبه‌ر به‌و وڵاتانه‌ى كه‌ دیپلۆماتكاره‌كانیان ده‌كردووه‌ و داواى له‌ وڵاته‌ ڕۆژئاوایانه‌ ده‌كات كه‌ بۆ ده‌ربڕینى پشتیوانى بۆ وڵاتى بریتانیا دیپلۆماتكاره‌ روسه‌كانیان له‌ وڵاته‌كانیان ده‌ركردووه‌ و جارێكى تر بیر له‌ ئه‌نجامى كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه‌ .

دیمیترى پێسكۆڤ گوته‌بێژى كۆشكى كرمیلین له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێك نیگه‌رانى وڵاته‌كه‌ى ده‌ربڕى به‌رامبه‌ر به‌و وڵاتانه‌ى كه‌ دیپلۆماتكاره‌كانیان ده‌ركردووه‌ و وتى روسیا له‌ كاتى خۆیدا هه‌ڵوێستى ده‌بێت.

دیمیترى پێسگوڤ رۆژى چوارشه‌ممه‌ 28ـی ئادارى 2018 له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێك بۆ میدیاكان وتى: وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا له‌ ئه‌نجامى ئه‌و كارانه‌ى به‌رامبه‌ر به‌ دیپلۆماتكاره‌كانمان كراوه‌، كۆمه‌ڵێك بڕیار داده‌رێژین و دواجار راده‌ستى سه‌رۆك پۆتین ده‌كرێت به‌ مه‌به‌ستى بریاردانى كۆتایى و واژوو كردن له‌سه‌رى دژ به‌و وڵاتانه‌ى دیپلۆماتكاره‌ روسیكانیان له‌ وڵاته‌كانیان دره‌كردووه‌.

له‌ درێژه‌ى قسه‌كانى دیمیترى ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ حكومه‌تى روسیا چه‌ند جارێك وتویتى و ئێستاش ده‌یڵێته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵدانى كوشتنى سێرگى سكریپاڵى كۆنه‌ سیخوڕ و كچه‌كه‌ى ده‌ستى وڵاته‌كه‌یانى له‌ پشته‌وه‌ نه‌بووه‌ و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ بێ بنه‌مان كه‌ به‌ریتانیا ده‌یخاته‌ ئه‌ستۆى روسیاوه‌ و ئه‌و به‌ڵگانه‌ى حكومه‌تى به‌ریتانیا دژ به‌ ئێمه‌ به‌كاری ده‌هێنێت جێى متمانه‌ نین.

له‌ دواى ڕووداوى سێرگى سكریپاڵ و كچه‌كه‌ى له‌ هه‌وڵیكى كوشتنیان كه‌ ئێستا له‌ ژیر چاودێرى دان له‌ وڵاتى به‌ریتانیا كه‌ به‌هۆى به‌ركه‌وتنى گازى ده‌مار كه‌ دروستكراوى وڵاتى روسیایه‌، له‌و ڕۆژه‌وه‌ روسیا تۆمه‌تبار كراوه‌ به‌ هه‌وڵدانى كوشتنیان له‌لایه‌ن حكومه‌تى به‌ریتانیاوه‌ و هه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتانى ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، كه‌نه‌دا و ئه‌مریكا و زۆرێك له‌ وڵاتانى ئه‌وروپا وه‌ك پیشتیوانى بۆ وڵاتى به‌ریتانیا دیپلۆماتكاره‌ روسه‌كانیان له‌ وڵاته‌كانیان كرده‌ ده‌ره‌وه‌.

دیمیترى پێسگۆڤ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا بۆ میدیاكان وتى: ئه‌و وڵاتانه‌ى دیپلۆماتكاره‌ روسه‌كانیان ده‌ركردووه‌، داوایان لێده‌كه‌ین جارێكى تر بیربكه‌نه‌وه‌ و له‌ كاتى خۆیدا روسیا هه‌ڵوێستى خۆى ده‌بێت.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.