دوینى پێنجشه‌ممه 29 ئادارى 2018 مزگه‌وتى كورده‌كان له توركیا كه مێژووییه‌كى كۆنى هه‌یه و ناوى مزگه‌وتى كورده‌كان بوو له لایه‌ن كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ناوى گوڕدرا بۆ مزگه‌وتى توركه‌كان .
مزگه‌وتى كورده‌كان كه له‌لایه‌ن حوسن ئاغاى كورده‌كان بونیاتنرابوو له دواى ته‌واوبونى ناونرا به مزگه‌وتى كورده‌كان و به یه‌كێك له شوێنه‌واره گه‌شتیارییه‌كانى شارى كیلیس داده‌نرێت.
مزگه‌وته‌كه ئێستا له لایه‌ن كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه‌وه تابلۆى گه‌وره‌ى سه‌ر مزگه‌وته‌كه كه لێى نوسرابوو مزگه‌وتى كورده‌كان گوڕدراوه و بۆ ناوى مزگه‌وتى توركه‌كان له هه‌مان كاتیش‌دا تابلۆى بچووكى سه‌ر دیوارى مزگه‌وته‌كه ئاماژه‌ى ئه‌وه ده‌دات كه مزگه‌وته‌كه پێشتر ناوى مزگه‌وتی كورده‌كان بووه.
مزگه‌وته‌كه له سه‌رجه‌م تۆماره فه‌رمییه‌كانى وڵات‌دا هه‌تا ئێستا هه‌ر به مزگه‌وتى كورده‌كان تۆماركراوه، به‌ڵام به مه‌به‌ستى ڕه‌گه‌زپه‌رستى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه‌وه ناوى مزگه‌وته‌كه گۆڕدراوه.
مزگه‌وتى كورده‌كان كه مێژووه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌هه‌م و له‌لایه‌ن حوسێن ئاغاى كورده‌كان بونیاتنراوه كه ده‌كه‌وێته شه‌قامى بازارى بچووك له نێو سه‌نته‌رى شارى كیلیس له باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى توركیا.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.