دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، زیاتر لە 200ملیۆن دۆلار لە پارەی تەرخانكراو بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە رزگاركراوەكانی دەستی داعش لە سوریا بلۆك دەكات.
رۆژنامەی ووڵ ستریت جۆرناڵ، لە زاری بەرپرسانی ئەمەریكا بڵاویكردەوە، كە ئەم بڕیارە دوای لێدوانی ترەمپ دێت، كە ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو رایگەیاند، ئەمەریكا لە سوریا دەكشێتەوە.
ریكس تیلەرسۆن، وەزیری دەست لەكاركێشاوەی دەرەوەی ئەمەریكا لە مانگی شوباتی رابردوو، لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە وڵاتی كوەیت بەڵێنی دابوو 200 ملیۆن دۆلار پێشكەش بە سوریا بكات .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.