Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:10

ناوک که‌ووتن له‌ رووی زانستی پزیشکی چیه‌؟

پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر ماسولكه‌كانی سك و ڕیخۆڵه‌كان و گه‌ده‌ش درووست ده‌كات
Nawak
کوردستان TV
100%

ناوك كه‌ووتن چیه‌؟ ئایا ناوكه‌ووتن له‌ رووی پزیشكی نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ ناووه‌كی مرۆڤ بوونی هه‌یه‌؟ ناوك كه‌ووتن له‌كورده‌واریداباس ده‌كرێت له‌كاتێكدا له‌ رووی زانستی پزیشكی هیچ پێناسه‌و باسكردنی بۆ نه‌كراوه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ڵگرتنی شتێكی گرانتر له‌ كێشی خۆت یان نزیك له‌كێشی خۆت، وه‌یا ناڕێكی و نادروستی له‌كاتی هه‌ڵگرتنی شتێك یا ئه‌نجام دانی كارێكی نادروست یان به‌ربوونه‌وه‌و ده‌بێت. ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌وتنه‌ سه‌ریه‌كی هه‌ردوو ئه‌و شاده‌مارانه‌ی كه‌خوێن بۆ په‌له‌كانی خواره‌وه‌ ده‌گوازنه‌وه‌و دێننه‌وه‌ بۆدڵ و ڕه‌ق بوونی ماسولكه‌ له‌ شوێنی ده‌ماره‌كان كه‌ كوتوونه‌ته‌ ناوچه‌ی سك و ڕێك چوارده‌وری ناوك وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا دیاره‌..

له‌ئه‌نجامدا له‌ناوچه‌ی ناوك و سك به‌هۆی ئه‌نجامدانی ئه‌و هۆكارانه‌ی باسمان كرد ده‌ماره‌كان ده‌كه‌ونه‌ سه‌ریه‌ك و پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر ماسولكه‌كانی سك و ڕیخۆڵه‌كان و گه‌ده‌ش درووست ده‌كات، یان به‌ درێژبوون له‌سه‌ر پشت و هه‌ردوو ده‌ستی ڕاكێشانی بۆ سه‌ره‌وه‌ ده‌توانرێ ناوك كه‌وتن دیاری بكرێ.

بۆیه‌ش كه‌سه‌كه‌ هه‌ست به‌ بێ هێزی ده‌كات و نه‌خواردن یا كه‌م خواردن و تووشی هێڵنج و دڵ تێكه‌ڵاتن ده‌بێت و جار به‌جار ئاره‌قه‌یه‌كی سارد و نیمچه‌ گه‌رم ده‌كات و جار به‌جاریش سك ئێشه‌.

 چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن:

شاده‌ماره‌كان بۆ خستنه‌ شوێنی خۆیان به‌دانانی شتێكی خڕ وه‌ك تۆپێكی بچوك یان بچوكتر له‌سه‌ر ناوچه‌ی سك یان شێلان به‌په‌نجه‌كانی ده‌ست و دۆزینه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان و بردنیان بۆ شوێنی خۆیان. یانیش كورده‌واری خۆمان پێی ده‌ڵێن ڕاسته‌و چه‌په‌ كردن ئه‌مه‌س له‌سه‌ر سك پاڵه‌ده‌كه‌وی و كه‌سێك پێی ده‌خاته‌ سه‌ر ناوچه‌ی پشت كه‌له‌كه‌ی پشت و هه‌ره‌یه‌كه‌ له‌ ده‌ستی ڕاست و پێی چه‌پ به‌یه‌كه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ بۆ لای خۆی ڕاده‌كێشێت. وه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌ستی چه‌پ و پێی ڕاست بۆسه‌ره‌وه‌ لای خۆی ڕاده‌كێشێت.

نوێ ترین دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریش بریتیه‌ له‌ دانانی تۆپێك له‌ژێر پشت و چوون هاتن له‌سه‌ری بۆ سه‌ره‌وه‌و بۆ خواره‌و و لاته‌نیشته‌كان به‌ڕاكشاوی و بۆ چه‌ند خوله‌كێك.

سه‌رچاوه‌ / زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.