حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له داهاتوودا داواكارانی ڤیزه‌ی ئه‌مریكا داوایان لێبكرێت كه چالاكییه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بخه‌نه‌ڕوو.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌گه‌ر ئه‌م رێسایه بچه‌سپێت، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای ڤیزه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، له‌سه‌ریان پێویست ده‌بێت كه هه‌موو ئه‌كاونته‌كانی خۆیان له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له دوایین 5 ساڵدا بخه‌نه به‌رده‌م ده‌زگای په‌یوه‌ندیدار به ڤیزه‌ی ئه‌م وڵاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌م پڕۆژه پێشنیاركراوه، زانیاریی چالاكییه‌كانی 14 ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س له ساڵدا ده‌كه‌ونه به‌ر لێكۆڵینه‌وه.
ئه‌م پێشنیاره به ئاراسته‌ی به‌ڵێنی دۆناڵد ترامپه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بیانییانه‌یه كه ده‌ڕۆنه ناو خاكی ئه‌مریكا، تا به‌گوێره‌ی بۆچوونی ناوبراو رێگه له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان بگیرێت.
رێكخراوی یه‌كێتیی ئازادیی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌مریكا نیگه‌رانیی خۆی سه‌باره‌ت به‌و پێشنیاره ده‌ربڕیوه و وتوویه‌تیی كه ئه‌م كرده‌وه‌یه ئازادیی راده‌ربڕین كه‌م ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.