Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 14:33

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ ئاگادارییه‌کی به‌په‌له‌ بڵاو ده‌کاته‌وه‌

هه‌ركه‌سێك له‌به‌رواری دیاریكراو به‌ده‌م داواكه‌ نه‌چێت مافی حه‌جی ده‌فه‌وتێت
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ ئاگاداریه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ ناویان له‌پڕۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ 2018  ده‌رچووه‌، به‌تایبه‌تی هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیان.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ناویان بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ ده‌رچووه‌ به‌زووترین كات سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌جی سنووری خۆیان بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی حه‌ج كردن  و دانی پاره‌ی تێچووی حه‌جه‌كه‌، كه‌ بڕه‌كه‌ی (4,100) چوار هه‌زار و سه‌د دۆلاره‌ و ده‌كاته‌ (41)وه‌ره‌قه‌.

 راشیگه‌یاندووه‌: هه‌ركه‌سێك له‌به‌رواری دیاریكراو به‌ده‌م داواكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌وه‌ نه‌چێت مافی حه‌جی ده‌فه‌وتێت.

 ده‌شلێت: دواكات بۆ دانی پاره‌ی حه‌ج ڕۆژی دووشه‌ممه‌یه‌ كه‌ ده‌كاته‌ ڕێكه‌وتی 2018/4/2.

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.