Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 12:01

بڕیار و راسپارده‌کانى یه‌کێتى تۆپی پێی کوردستان

له‌ناوه‌ڕۆكدا ورده‌كارى بڕیاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بزانه‌
کوردستان TV
100%


ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌روارى 2018/3/31 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامان، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه‌ كه‌تێیدا چه‌ندین بریار و راسپارده‌ى لێده‌رچووه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌بریتین له‌خاڵه‌كانى : 

1- ئاگادارى یانه‌ى سه‌یدسادق ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر غه‌رامه‌كه‌یان راده‌ستى ژمێریارى یه‌كێتییه‌كه‌مان نه‌كه‌ن، یارى داهاتوویان له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستان ئه‌نجام نادرێت.

2- پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك بۆ ده‌ستنیشانكردنى زیانه‌كانى ئۆتۆمبێلى یانه‌ى قه‌ڵادزێ و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان, بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان له‌م به‌رێزانه‌ پێك هاتوون:
• كرێكار زرار ـ سه‌رۆك
• نوێنه‌رى یانه‌ى رانیه‌
• نوێنه‌رى یانه‌ى قه‌ڵادزێ

3- به‌ هۆى كێشه‌ و گرفته‌كانى یارى نێوان ئاشتى و هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستان و، ته‌واو نه‌كردنى یارییه‌كه‌ به‌ هۆى ئاژاوه‌ى جه‌ماوه‌ر و مه‌ترسى له‌سه‌ر گه‌وره‌بوونى كێشه‌كه‌، ئاگادارى كۆتایی بۆ یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید به‌ كۆنترۆڵ كردنى جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان و رێزگرتن له‌ رێنماییه‌كان و پاراستنى گیانى وه‌رزشى، له‌ ئه‌گه‌رى دووباره‌ بوونه‌وه‌ى ئه‌م كێشانه‌ یارییه‌كه‌نیان به‌ بێ ئاماده‌بوونى هانده‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌رێت.

4- ئاگادارى كۆتایی بۆ یانه‌ى كفرى پێویسته‌ كۆنترۆڵى جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ى یان له‌ ئه‌گه‌رى دووباره‌ بوونه‌وه‌ى كێشه‌ و گرفت له‌ لایه‌ن هانده‌ره‌كانیان، ئه‌وا یارییه‌كانى داهاتوویان له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستان، به‌ بێ ئاماده‌بوونى هانده‌ر ئه‌نجام ده‌درێت.

5- داوا له‌ سه‌رجه‌م هانده‌رانى یانه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر رێز له‌ رێنماییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان و یه‌كتر نه‌گرن، سزاى توندى ئاژاوه‌گێرانى نێو یاریگاكان ده‌ده‌ین.

6- له‌ یارى نێوان ئاكرێ و گاره‌ له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستان، به‌ هۆى كێشه‌ و گرفت له‌ یارییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن جه‌ماوه‌رى یانه‌ى ئاكرێ بریاردرا:
• یارى داهاتووى یانه‌ى ئاكرێ له‌ یاریگه‌ى خۆیان به‌ بێ ئاماده‌بوونى هانده‌ره‌ ئه‌نجام ده‌درێت.
• به‌ هۆى نانه‌وه‌ى كێشه‌ و گرفت له‌ لایه‌ن ( سیروان زوبێر و ئارى فاخیر) ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى ئاكرێ ده‌رچوون له‌ گیانى وه‌رزشى و هاندانی جه‌ماوه‌ر بۆ كێشه‌ و گرفت، بریاردرا به‌ دوورخستنه‌وه‌یان و ئاماده‌نه‌بوونیان له‌ یاریگه‌كان.
• داوا له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌رزش له‌ وه‌زاره‌تى رۆشبیرى و لاوان ده‌كه‌ین، كه‌ ئه‌ندامیه‌تى هه‌ردوو ناوبراو وه‌ربگرنه‌وه‌ و له‌ ئه‌ندامیه‌تى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى ئاكرێ دوور بخرێنه‌وه‌.
• غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى ئاكرێ به‌ بڕى 500000 پێنج سه‌د هه‌زار دینار.
* سوپاسێكی تایبه‌ت بۆ سه‌رۆكی یانه‌ی ئاكرێ، كه‌ رۆڵێكی باشی هه‌بووه‌ له‌ هێور كردنه‌وه‌ی ئاژاوه‌كانی نێو یاریگه‌، ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌ین.

7- له‌ یارى نێوان گاره‌ و زێره‌ڤانى له‌ خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان، به‌ هۆى ده‌ركردنى له‌ نێو یاریگه‌ و به‌رده‌وام ره‌خنه‌گرتن له‌ بریاره‌كانی ناوبژیوان، له‌ لایه‌ن یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى زێره‌ڤانى (مه‌سعوود عوبێد) بریاردرا :
• دوورخستنه‌وه‌ى ناوبراو له‌ یارى داهاتووى یانه‌كه‌ى.
• غه‌رامه‌كردنى به‌ بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

8- له‌ یارى نێوان برایه‌تى و بروسك له‌ خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان، به‌ هۆى نه‌بوونى ئامرازى گواستنه‌وه‌ى یاریزانان (نه‌قاله‌) له‌ یاریگه‌، دواى (70) خوله‌ك له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كه‌ ئاماده‌ كرا، بریاردرا به‌ غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى برایه‌تى به‌ بڕى (150000) سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.


 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.