Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 18:46

زاملی: ئه‌ردۆگان ناتوانێت هێرشی سه‌ر شه‌نگال بکات

زاملی: ده‌بێت عیراق مامه‌ڵه‌ی جدی له‌سه‌ر ئه‌م دۆسییه‌یه‌ بكات
کوردستان TV
100%

حاكم زاملی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا چه‌ندین جار لێدوانی له‌باره‌ی هێرشی سه‌ربازی بۆ قه‌زای شه‌نگال داوه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ هه‌موویان هێرشه‌ بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی عیراق ، بۆیه‌ ده‌بێت عیراق مامه‌ڵه‌ی جدی له‌سه‌ر ئه‌م دۆسییه‌یه‌ بكات.

زاملی وتیشی" له‌ ماوه‌ی رابردوودا هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و ئه‌نكه‌ره‌ گفتوگۆی ته‌واویان له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شكردوه‌ له‌باره‌ی دۆسییه‌ی مانه‌وه‌ یان كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه‌" له‌ قه‌زای شه‌نگال،  بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین په‌یوه‌ندی ره‌سمی له‌نێوان هه‌ردوولادا كراوه‌، له‌پێناو بوونی هه‌ماهه‌نگی باش له‌نێوان هه‌ردوولادا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێشتر ئه‌ردۆگان رایگه‌یاندبوو كه‌ هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر شه‌نگال ئه‌نجامده‌دات و كاتیشی دیاری نه‌كرد، وتیشی" پێم وایه‌ به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌ردۆگان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر شه‌نگال ئه‌نجامبدات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.