Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 03:56

ئەمەریکا و کۆریای باشوور مانۆڕی سەربازی هاوبەشیان دەستی پێ کرد

مەشق و مانۆڕە سەربازییەكە ماوەی یەك مانگ بەردەوام دەبێ
ئەمەریكا و كۆریای باشوور مانۆڕی سەربازی هاوبەشیان دەستی پێ كرد
کوردستان TV
100%

 ئەمەریكا و كۆریای باشوور، دەستیان بە مانۆڕێكی سەربازی هاوبەش كرد بۆ مەشق و ڕاهێنانی سەربازی ، كە ساڵانە لە نێوان هەردوو وڵات ئەنجام دەدرێ،

هەرچەندە بەهۆی یارییەكانی ئۆلۆمپیادی زستانە مانگێك دواخرا و بڕیاربوو بەهۆی نزیكبوونەوەی هەردوو وڵات لەگەڵ كۆریای باكور مانۆڕەكە ئەمساڵ ئەنجام نەدرێ، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ مەشق و مانۆڕە سەربازییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەستی پێ كرد.

مەشق و مانۆڕە سەربازییەكە ماوەی یەك مانگ بەردەوام دەبێ، هێزەكانی وشكایی و ئاسمانی و دەریایی و هێزە تایبەتەكانی هەردوو وڵات بەشداری تێدا دەكەن و ناوی مانۆڕە سەربازییەكەیش سەركەوتنی یەكلاكەرەوەی لێ نراوە.

گوتەبێژێك بەناوی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا  پنتاگۆن  ئاشكرای كرد، لە مانگی ئادار مەشقی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەكی نافەرمی دەستی پێ كرد و  زیاتر لە 23 هەزار و700 سەربازی ئەمەریكا و 300 سەربازی كۆریای باشوور لە مانۆڕە سەربازییەكە بەشدارن.

هاوكات حكوومەتی سیئۆل ئاشكرای كرد، كە ئەو مەشق و ڕاهێنانە هیچ هەڕەشەیەك نییە بۆ سەر كۆریای باكور و مەشقێكی ئاسایی و وەك نەریتێكی ساڵانەی لێ هاتووە .  

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.