Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 18:43

موقته‌دا سه‌در: پێویسته‌ عێراق سه‌ربه‌خۆ بێت له‌ بڕیاردان و هیچ وڵاتێک ده‌ستوه‌ردانی تێدا نه‌کات

حكومه‌تی عێراق ده‌بێ به‌ دانایی و دانبه‌خۆداگرتنه‌وه‌ كێشه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر بكات
موقته‌دا سه‌در: پێویسته‌ عێراق سه‌ربه‌خۆ بێت له‌ بڕیاردان و هیچ وڵاتێك ده‌ستوه‌ردانی تێدا نه‌كات
کوردستان TV
100%

موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری به‌هێزترین ره‌وتی شیعه‌كانی عێراق، له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سۆمه‌رییه‌ی عێراقی، سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵی سه‌ردانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشای سعودیا بۆ عێراق وتی: پێویسته‌ عێراق له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی دراوسێی هه‌ڵسوكه‌وتێكی یه‌كسانی هه‌بێت و بڕیاردرانیش له‌ده‌ستی خودی حكومه‌تی عێراق بێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی وڵاتێكی دیكه‌ ده‌ستوه‌ربداته‌ كاروباری ناوخۆیی ئه‌م وڵاته‌.

سه‌در وتیشی: هه‌ر به‌وجۆره‌ی كه‌ رێبه‌رانی سیاسیی عێراق سه‌ردانی وڵاتانی دیكه‌ ده‌كه‌ن، ئاساییه‌ ئه‌وانیش سه‌ردانی عێراق بكه‌ن.

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در وتیشی: ده‌رگاكانی عێراق ده‌بێ به‌ره‌وڕووی دراوسێكانی كراوه‌بێت و حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ ده‌بێ به‌ دانایی و دانبه‌خۆداگرتنه‌وه‌ كێشه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر بكات و له‌ زۆنگاوی شه‌ڕی تائیفی و ده‌ستگه‌رایی خۆی رزگار بكات.

به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیا وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندیی باشی هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ له‌ زۆر بواردا، رایانگه‌یاند كه‌ جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعودیا له‌ ئێستادا نیازی سه‌ردانی عێراقی نییه‌.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.