بەپێی سەرچاوە هەواڵگریەكان ، هێزێكی ئەمنی تایبەت لە ئۆپراسیۆنێكی خێراو كت و پڕدا لە بیابانی پارێزگای ئەنبار توانیان گەورە تیرۆریستی رێكخراوی داعش بەناوی ئەبو تەهای تونسی و 9 لە پاسەوانانی بكوژن .
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ئەو هێزە بە ئۆپراسیۆنێكی بێ وێنە توانیان ئەبو تەها تونسی ناسراو بە خوێنڕێژی داعش و 9 لە پاسەوانانی بكوژن ، بەتایبەتی دوای ئەوەی زانیاری هەواڵگری لە سەر بوونیان لە بیابان ئاشكرابوو ، كە ئەم تیرۆریستە و گروپەكەی هێرشیان بۆ سەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق ئەنجام دەدا .
هێزە ئەمنییەكان توانیان چەند تونێلێك بدۆزنەوە كە تیرۆریستان خۆیان تیا حەشار دەدا هەروەها توانیان بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنی بدۆزنەوە لە گەڵ چەندین ماددەی هۆشبەر و خواردنەوەی كحولی .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.