ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی قورس له به‌نده‌ری حوده‌یده‌ی یه‌مه‌ن كه له ژێرده‌ستی چه‌كدارانی حوسییه، بوو به‌هۆی سووتانی چه‌ندین كۆگای ئه‌و یارمه‌تییه مرۆییانه‌ی كه بۆ هاووڵاتییانی یه‌مه‌ن نێردرابوون.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌و یارمه‌تییانه بریتیی بوون له یارمه‌تییه سه‌ره‌تاییه‌كان و خۆراك كه بڕیاربوو له نێوان هاووڵاتییانی یه‌مه‌نیدا دابه‌ش بكرێن و دانیشتووانی ناوچه جه‌نگ لێدراوه‌كان زۆریش پێویستیان به‌و یارمه‌تییانه هه‌بووه و چاوه‌ڕێ بوونه به زووترین كات بگاته ده‌ستیان.
به‌رپرسێكی ده‌سته‌ی یارمه‌تییه خۆراكییه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه، وتی كه لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری رووداوه‌كه به‌رده‌وامه و هێشتا دیار نییه بۆچی كۆگاكان ئاگریان گرتووه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.