كوردێكی باكووری کوردستان، كە دانیشتووی ئەمریكایە خۆی بۆ كۆنگرێسی ئەو وڵاتە کاندید دەکات.
یه‌حیا یوكسه‌ل، كه به‌ره‌گه‌ز كورده و خه‌ڵكی باكوور كوردستانه، له‌سه‌ر لیستی دیموكراته‌كان خۆی له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا كاندید كردووه، بۆ بوون به ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا.
یه‌حیا له ئه‌مریكا له‌دایكبووه به‌ڵام دایك و باوكی خه‌ڵكی باكووری كوردستانن و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كاری پارێزه‌ری كردووه و له ساڵی 2014 له هه‌ڵمه‌تی سه‌رۆكایه‌تی جۆن كێری، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌شداریكردووه.
ئەو لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بانگەشەی كردووە، كە دەبێتە كاندید بۆ كۆنگرێسی ئەمریكا و داوا دەكات كە پشتیوانی لێ بكرێت.
بڕیارە لە مانگی تشرینی دووه‌می ئەمساڵ ھەڵبژاردنی كۆنگرێسی ئەمریكا بەڕێوەبچێت، ئەگەر پێشتر كورد چاوی لەوە بووبێت كە ئەو كاندیدانە دەرچن كە دۆستی گەلی كوردن، ئەوا لە ھەڵبژاردنی داھاتووی كۆنگرێس، پشتیوانی لە كوردێك دەكەن، بۆ ئەوەی لە بڕیارەكانی ئەو وڵاتە پشتیوانی لە داخوازی و مافە رەواكانی گەلەكەی بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.