ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاندووه: ئه‌مریكا و به‌ریتانیا به‌نیازن تا رێگریی له‌وه بكه‌ن كه وڵاته‌كه‌ی میواندارێتیی مۆندیالی 2018 بكات كه بڕیاره رۆژی 14ـی مانگی یۆنیۆی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
خاتوو زاخارۆڤا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كانی رووسیا وتی كه ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌م دوو وڵاته سه‌ندنه‌وه‌ی مافی میواندارێتیی رووسیایه بۆ مۆندیالی 2018.
پێشتریش بۆریس جۆنسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاندبوو كه مۆندیالی ئه‌مساڵ كه له رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت هاوشێوه‌ی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی ساڵی 1936ـه كه له ئه‌ڵمانیای ژێرده‌ستی نازییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
یه‌كێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی به‌ریتانیاش خوازیار ئه‌وه بووه كه مۆندیالی ئه‌مساڵ دوابخرێت، یان له‌باتی رووسیا شوێنه‌كه‌ی بگوازرێته‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه.
هه‌موو ئه‌م كێشه و ناكۆكییانه‌ی نێوان رووسیا و به‌ریتانیا و وڵاتانی رۆژئاوا له‌سه‌ر بابه‌تی ژه‌هراوی بوونه‌كه‌ی سیخوڕه رووسیه‌كه ده‌ستیپێكرد و په‌لی هاویشتووه بۆ زۆر بواری دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌م وڵاتانه.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.