Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 18:29

تا ئێستا بکوژانى دکتۆر هیشام کلدانى و خێزانه‌که‌ى ده‌ستگیر نه‌کراون

تاقمێكى چه‌كدار خێزانێكى كلدانیيان كوشت
تا ئێستا بكوژانى دكتۆر هیشام كلدانى و خێزانه‌كه‌ى ده‌ستگیر نه‌كراون
کوردستان TV
100%

عیماد یوخنا ئه‌ندامێكى ئاسایشى په‌رله‌مان و لێژنه‌ى به‌رگریى رۆژى شه‌ممه‌ 31ـى ئادارى 2018 ڕایگه‌یاند: سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق حه‌یده‌ر عه‌بادى دروستكردنى لێژنه‌یێكى لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ بۆ كوشتنى دكتۆرێ كلدانى و خێزانه‌كه‌ى له‌ به‌غدا. 

عیماد یوخنا وتى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌رعه‌بادى وةڵامى داواكه‌مانى داوه‌ته‌وه‌ بۆ داواكارى تا لێژنه‌یةكى لێكۆڵینه‌وه‌ پێك بهێنرێت بۆ به‌دواداچوون و دۆزینه‌وه‌ى بكوژى دكتۆر هیشام شه‌فیق مه‌سكونى و خێزانه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها وتى ئێمه‌ سوپاسى عه‌بادى ده‌كه‌ین كه‌ به‌ هاناى داواكاریه‌كه‌مانه‌وه‌ هاتووه‌ و هیوادارین بكوژان به‌ زووترین كات راده‌ستى دادگا بكرین.

له‌ ڕۆژى هه‌ینى 9ـى ئادارى 2018 تاقمێكى چه‌كدار خێزانێكى كلدانیيان كوشت، دكتۆر هیشام شه‌فیق مه‌سكونى خۆى و دایكى خێزانى به‌ ناوى خیره‌ داوود عه‌باده‌ و خێزانى دكتۆره‌ شه‌زا مالیك دانو له‌ گه‌ره‌كى ئه‌ل غه‌دیر له‌ به‌غدا كوژران و تا ئێستاش بكوژه‌كان نه‌گیراون. 


له‌ ئه‌لغه‌د پرێسه‌وه‌ 
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.