Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 13:27

مارکا هه‌واداران ده‌نگیان له‌سه‌ر ئه‌م چوار یاریزانه‌ داوه‌ کێ یاری بکات باشتره‌ له‌به‌رامبه‌ر یۆڤى وه‌ک په‌یامێک داویانه‌ به‌زێدان

له‌ناوه‌ڕۆكى هه‌واڵه‌كه‌دا ورده‌كارى ئه‌نجامى ده‌نگدانه‌كه‌ى هه‌وادارانى ریال بن له‌ڕۆژنامه‌ى ماركا
کوردستان TV
100%


ڕۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانى ، بۆ یارى رۆژى سێشه‌ممه‌ى نێوان یۆڤانتۆس - ریال مه‌درید له‌یارى چوون له‌قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، ڕاپرسیه‌كى ئه‌نجامداوه‌ له‌سه‌ر به‌شدارى یاریزانانى ریال مه‌درید كێ به‌سود و باشه‌ به‌شدارى ئه‌م یاریه‌ بكات ، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌واداران به‌م شێوه‌یه‌ ده‌نگیان داوه‌ ، هیواده‌خوازن زێدانى راهێنه‌ر پابه‌ند بێت پێوه‌ى 
له‌به‌شێكى راپرسیه‌كه‌دا ،  هه‌واداران له‌نێوان به‌شدارى ماركۆ ئه‌سینسیۆ و گاریس به‌یڵ ، یاریزان ماركۆ ئه‌سینسیۆ یان هه‌ڵبژاردووه‌ و ده‌نگیان له‌سه‌ر داوه‌ كه‌باشتره‌ یاری بكات له‌به‌رامبه‌ر یۆڤانتۆس ، وه‌وێڕاى ئه‌وه‌ى به‌یڵ له‌دوا یاری ڵه‌گه‌ل ریال مه‌درید توانى ئاستێكى باش نیشانبدات و دوو گۆل تۆمار بكات به‌ڵام ئه‌و ده‌نگه‌ى هه‌وادارانى به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ .
له‌سه‌ر به‌شدارى هه‌ردوو یاریزان فاسكێز وه‌یاخود ئیسكۆ به‌شدار بێت ، له‌ڕاپرسیه‌كه‌ كۆى ده‌نگى زۆرینه‌ بۆ ئیسكۆ بووه‌ كه‌ناوبراو له‌َگه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى ئاستێكى به‌رزى نیشاندا له‌یاریان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رژه‌نتین وه‌توانى تۆمارى هاتریك بكات ، بۆیه‌ ئیسكۆ ئه‌و ده‌نگه‌ى به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى بێت باشتر و به‌سودتر ده‌بێت بۆ یانه‌، له‌به‌رامبه‌ر فاسكێز شكستى هێناوه‌ له‌سه‌ر به‌شدارى به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى بێت ئه‌و ده‌نگه‌ى نه‌هێناوه‌ له‌چاو ئیسكۆ .

له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاپرسیه‌كه‌ هه‌واداران به‌پێویستى نازانن له‌سه‌ر به‌شدارى كه‌ریم بنزیماى هێرشبه‌ر كه‌به‌شدارى یاریه‌كه‌ بكات ، هه‌واداران ئاستى كه‌ریم بنزیما به‌باش نابینن كه‌له‌م وه‌رزه‌ بۆ یانه‌كه‌ى سود مه‌ند نه‌بووه‌ ، بۆیه‌ داواى دورخرانه‌وه‌ى ده‌كه‌ن له‌م یاریه‌ له‌پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى بێت وه‌به‌شدارى ناوبراو له‌یاریه‌كه‌ به‌بێ سود ئه‌ژمارى ده‌كه‌ن .
رۆژی سێشمه‌ممه‌ به‌روارى 3-4-2018 ریال مه‌درید له‌یارى چوونى قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ده‌بێته‌ میوانى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.