Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 13:40

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: ئاواره‌کانی عه‌فرین زیاتره‌ له‌ ئاواره‌کانی غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات

تاوه‌كو ئێستا 180 هه‌زار كه‌س له‌ عه‌فرین ئاواره‌بوون
کوردستان TV
#12
100%


ژماره‌ی ئاواره‌كانی عه‌فرین كه‌ به‌هۆی داگیركردنی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ ناوچه‌كه‌یان چۆڵكرد زیاتره‌ له‌ ژماره‌ی ئاواره‌كانی غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات.

هه‌ماهه‌نگی كاری مرۆیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ سوریا عه‌لی زه‌عته‌ری له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌بیه‌ ڕایگه‌یاند، چونكه‌ سوپای توركیا ڕێگه‌ی به‌ گه‌یاندنی هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان نه‌ده‌دا بگاته‌ شاره‌كه‌.

زه‌عته‌ری هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا باسی له‌وه‌شكرد تاوه‌كو ئێستا سه‌د و هه‌شتا هه‌زار كه‌س له‌ عه‌فرین ئاواره‌بوون.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ محه‌مه‌د عه‌لوش به‌رپرسی سیاسی له‌ جه‌یشولئیسلام ڕایگه‌یاند هیچ ڕێكه‌وتنێك و گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ مۆسكۆ و سوپای سوریا نه‌كراوه‌ بۆ ده‌رچوونی چه‌كداره‌كانیان له‌ دۆما و گوتیشی له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌مێنینه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌ر فاكسی ڕووسی بڵاویكرده‌وه‌ مۆسكۆ گه‌یشتۆته‌ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كدارانه‌ كه‌ له‌ دۆما بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ره‌و ئیدله‌ب.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.