بەپێی ڕاپۆرتی میدیا فەرمییەکانی ئێران، بوومەلەرزەیەکی گەورە بە گوژمی 5,3 بە پلەی ڕیشتەر شاری سەرپێڵ زەهاو و چەند شاری دیکەی پارێزگای کرماشانی هەژاندووە.
به‌پێی ئاماره‌كانی مانگی سور، ژماره‌ی برینداره‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مرۆی پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌یشتۆته 28 كەس.
شایه‌نی باسه نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.3 پلەی رێختەر بەدوری 6 كیلۆمەتر لەشاری سەرپێڵی زەهاوی پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند.
رەزا عادل شەفیعی، یاریدەدەری لیژنەی فریاگوزاریی لەمانگی سوور رایگەیاندووە، بەهۆی بوومەلەرزەكەوە 28 كەس برینداربوون كە لە 15 پیاوو 13 ژن پێكهاتوون، بۆ خەمڵاندنی زیانە ماددییەكانی ناوچەكەش 20 تیمیان رەوانەكردوە.
وتشی، بوومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر 1:05 خوله‌كی نیوەڕۆی ئه‌مرۆ بەكاتی ناوخۆی ئێران روویداوەو گوڕەكەشی 5.3 پلەی رێختەر بووە
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو زۆربه‌ی برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نەخۆشخانەکانی گیلانی رۆژئاوا‌و قەسری شیرین.
پێشتر‌و له‌رۆژی 2017/11/12 بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌گوڕی 7.3 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاندو له‌ئه‌نجامدا ده‌یان هاووڵاتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداو هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.