Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 18:24

مانگی دەستکرد لە هەڵبژاردنەکانی عێراق بەکار دەهێنرێت

ئەو مانگە دەستكردە، كاری چاودێریكردنی 54 هەزار ناوەندی دەنگدان دەكات
مانگی دەستكرد لە هەڵبژاردنەكانی عێراق بەكار دەهێنرێت
کوردستان TV
100%

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند كە گرێبەستی لەگەڵ مانگێكی دەستكرد ئەنجامداوە بۆ چاودێریكردنی پڕۆژەی هەڵبژاردن و رێگریكردن لە ساختەكاری ئەنجامەكانی هەڵبژاردن. سەرۆكی پێشتری كۆمسیۆنیش دەڵێ، بەكارهێنانی تەكنۆلۆجیا رێگرییەكی زۆر دەكات لە ئەنجامدانی ساختەكاری.

دوای ئەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیاكانی كۆریای باشووری ئەنجامدا بۆ كڕینی 59 هەزار ئامێری ئەلیكترۆنیی خوێندنەوەی كارتی زیرەك و دەنگدان بە بەهای 97 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی. سەرۆكی پێشتری كۆمسیۆن روونیكردەوە  كە گرێبەست لەگەڵ مانگێكی دەستكرد كراوە بۆ رێگریكردن لە ساختەكاری بە تایبەت لەكاتی گواستنەوەی سندووقەكانی دەنگدان و ئامێرەكان بۆ سەنتەری جیاكردنەوەی دەنگەكان لە بەغدا.

رۆژنامەی  مەدا  بڵاویكردەوە  كە ئەو مانگە دەستكردە، كاری چاودێریكردنی 54 هەزار ناوەندی دەنگدان دەكات لە سەرانسەری عێراق كە دەنگەكانیان دەبێت بگوازرێتەوە بۆ ناوەندی دەنگدان لە بەغدا لە ماوەی كەمتر لە سەعاتێك. سەربەست مستەفا سەرۆكی پێشتری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن دەڵێ، بەكارهێنانی تەكنۆلۆجیای نوێ لە هەڵبژاردندا، وا دەكات هەلی ساختەكاری زۆر كەمتر بكاتەوە.

روونیشیكردەوە ، جێی سەرسوڕمانە حزب و لایەنە سیاسییەكان ترسیان لە بەكارهێنانی ئەو ئامێرە هەیە كە رێگری زۆر لە ساختەكاری دەكات، بە پێچەوانەوەی ئەو ئامێرە دەنگی راستەقینەی هەر قەوارەیەكی سیاسی دەستنیشان دەكات .
خولی چوارەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12ی ئایاری داهاتوو ئەنجام دەدرێت، 24 ملیۆن كەسیش مافی دەنگدانی هەیە.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.